لەم ڕۆژانەی دواییدا حەسەنی ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی وڵاتانی ئیتالیا و فەرانسەی کرد و دەستکەوتی ئەم سەفەرەش چەند گرێبەستێکی ئابووری بوو بە مەبەستی گەشەدان بە ئابووری ئێران و کردنەوەی بازاڕەکانی ئێران بە ڕووی دەرەوەدا. دوای ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکان.
پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا کرانەوەی بازاڕەکانی ئێران بە ڕووی دەوڵەتەکانی تردا، دەبێتە هۆی ئەوەی وڵاتانی ئۆروپا و ئەمریکا کێشە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و مافی کەمایەتییەکانی تری ئێران بخەنە پراوێزەوە و ببنە قوربانی ئەم رێکەوتنە ئابووریانە؟
ئایا کرانەوەی بازاری ئێران دەبێتە هۆی باش بوونی دۆخی ژیانی خەڵكی؟ یان ئەم کرانەوە بە قازانجی کام لایەن و چی کەسانێک تەواو دەبێت؟
بۆ تاوتۆ کردنی ئەم پرسیارانه لەگەڵ کاک مادێح ئهحمهدی، لێکۆڵهری سیاسی له بریتانیا وتووێژمان کردوه.