سه‌رۆکی پولیسی کێنیا د‌ڵێت دوو هاووڵاتی کێنیایان گرتووه که گوتویانه یارمه‌تیان به ده‌زگای زانیاری نه‌هێنی ئێران کردوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی پڵان بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئامانجه‌کانی رۆژئاوا له کێنیا دابڕێژن.
جۆزێڤ بوینیت، سه‌رۆکی پولیسی کێنیا، شه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌بوبه‌کر سه‌دیق ته‌مه‌ن 69 ساڵه‌و یاسین سامبایی جوما ته‌مه‌ن 25 ساڵه دانیان به ئه‌وه داناوه که سیخۆرییان بۆ هێزی قۆدسی سوپای پاسدارانی ئێران کردووه.
له وتووێژ له گه‌ڵ ڕامبۆد لۆتف پووری ئه‌گه‌ری چاڵاکی ئێران بۆ هێرشی تێرۆریستی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و هۆیه‌کانی ئاوا پڵانێکمان تاوتۆ کردووه.