Accessibility links

نەسرین ڕەمەزان: زەریف دەیەوێت بڵێت ئێمە باڵی داواکاری جاکسازی لایەنگری ئەمەریکاین


چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەنگی وەزیری دەرەوەی ئێران جەواد زەریف بڵاوبوویەوە ڕەخنەی لە دەستوەردانی قاسم سولەیمانی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی دەگرێت، هەروەها باس لە خواستەکانی ڕووسیا دەکات بۆ سەرنەگرتنی ڕێکەوتنی ئێران و ئەمەریکا.

ئایا ڕووسیا بۆ دەیەوێت ئەو دوو وڵاتە ڕێکەنەکەون؟

ئێران لە بەردەم هەڵبژاردندایە و کاریگەری بڵاوبوونەوەی ئەم قسانەی زەریف لەسەر ئەگەری خۆپاڵاوتنی بۆ هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکایەتی داهاتوی ئیران چۆن دەبینرێت؟

خاتوو نەسرین ڕەمەزان چالاکوان و ئەندامی کۆمیتەی ناوندیی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران دەڵێت "ئەم وتانەی زەریف لە دوای چەندین مانگ بەر لە هەڵبژاردنە لە ئێراندا ، هەوڵێکە بیەوێت بڵێت بەشێک و لایەنێک لە دەسەڵاتی ئێران لە ڕاستیدا لەگەڵ ڕووسیا و چیندا هاوکاری و هاوپشتی دەکەن و ئێمە (زەریف و باڵی داواکاری چاکسازی بە ڕابەرایەتی ڕۆحانی) لایەنگری ئەمریکاین."

هەروەها خاتوو نەسرین لە گفتووگۆکەیدا لەگەڵ وریا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت "لەم قسانەدا دەتوانیت لەوە تێبگەیت کە قاسم سلێمانی چەند دەستوەردانی کردووە لە سیاسەتی دپـلوماسی و لە ناوچەکدا و تەنانەت لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوروپا و ئەمەریکادا، قاسم سولەیمانی زیاتر دەستی هەبووە لەوەی جەواد زەریف هەیبوو."

دەشڵێت "لەم قسانەدا زەریف دەیەوێت چرای سەوز هەڵبکات بۆ ئەمەریکا و ڕایگەێنێت ئەوە (زەریف) ئامادەیی خۆمان هەمیشە هەبووە لە تەک ئەمەریکا و ئەوروپا هاوکاری بکەین، لە ئێستادا خەڵک زیاتر بۆیان ڕوون دەبێتەوە، بە تایبەت دوێنێ لە شاربەرشاری ئێران دەرکەوت خەڵکی هیج دڵیان بەم سیستەمە گەندەڵە فاشیستەی ئێرانەوە نیـیە، تەنانت وەک دەڵێت ناتوانێت بگات بەوە کە خەڵک دێن لە هەڵبژاردندا بەشدار دەبن."

سەبارەت بە قاسم سولەیمانی خاتوو نەسرین دەڵێت "سولەیمانی یەکێک لە سەردارانی سوپای پاسدارن بووە سیاسەتێکی تایبەتی هەبووە چ لە ئێراندا بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی و تەنانەت لە ناوچەکەدا و لە سوریادا، باس لەوە دەکات چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕووسەکان و پوتیندا هەبووە، سەربازی لە ئێران و ئەفغانستانەوە گواستۆتەوە بۆ سوریا، دەستوەردانی لە عێراق بە تایبەت هەرێمی کوردستاندا هەبووە، زەریف دەیەوێت بڵێت دەوڵەت لە ئێستادا بەدەست ڕۆحانی و جەواد زەریفەوەیە کە وەزیری دەرەوەی وڵاتە، ئێمە لە بەشێکدا بەشدارنەبووین لەسەرکوتکردنی خەڵکی ئێران، نە له بڕیاری هێرشی موشەکی سوپادا بڕیارمان هەبووە، نە لە ناوجەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئەفغانستان و سوریا وڵاتانی‌ دەوروبەردا."

دەقی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:58 0:00


XS
SM
MD
LG