Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای تاڵیباندا کۆدەبێتەوە


دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەدا وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە محەمەد جەواد زەریف لە تاران لەگەڵ شاندێکی تاڵیبانی ئەفغانستان بە ڕابەرایەتی مەلا عەبدولغەنی بارادار کۆبۆتەوە.

دەزگاکە وتی زەریف ئامادەیی تەواوی ئێرانی دەربڕیوە بۆ پشتیوانیکردنی دانوستانەکانی نێوان هەموو لایەنەکانی ئەفغانستان بە بەشداری حکومەتی ئەفغانستان.

تاڵیبان ڕەتی دەکاتەوە لەگەڵ حکومەتەکەی سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنیدا کۆببێتەوە و دەڵێت ئەو حکومەتە بوکەڵەی دەستی ئەمەریکان.

هەفتەی ڕابردوو تاڵیبان دوو مامۆستای زانکۆی ئەمەریکی و ئوستڕاڵی ئازاد کرد دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ دەستگیری کردبوون، ئەمەش هیواکانی بۆ زیندووبوونەوەی دانوستانەکانی ئاشتی نوێ کردەوە.

ئێران لە مانگی نۆدا دوای هەفتەیەک لە شکستهێنانی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان لەگەڵ شاندێکی تاڵیباندا کۆبۆوە.

تاران لە مانگی دوانزەدا وتی بە ئاگاداریی حکومەتی ئەفغانستان لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیباندا کۆدەبێتەوە، ئەمەش دوای هەواڵی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان سەبارەت بە وەستاندنی شەڕ و ئەگەری کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG