Accessibility links

ولایەتی: ئێران هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا قبوڵ ناکات


عەلی ئەکبەر ولایەتی
عەلی ئەکبەر ولایەتی

ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێرانی وتی ئێران هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا قبوڵ ناکات کە لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا لە ساڵی 2015 دا واژۆیان کردووە.

لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی کۆتایی کە دەکاتە 12 ی مانگی پێنج کە لەلایەن سەرۆک ترامپەوە دانراوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری لە ڕێکەوتنەکەدا، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی لەگەڵ سەرۆک ترامپدا باسیان لە ڕێکەوتنێکی نوێ کردووە کە چارەسەری ترسەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا دەکات سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران.

دەزگای هەواڵی فارسی ئێرانی لە زاری ولایەتیەوە بڵاویکردەوە کە ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا خامنەئییە، ولایەتی وتوویەتی " هەر گۆڕانکارییەک یان چاککردنێک لە ڕێکەوتنەکەی ئێستادا ئێران قبوڵی ناکات. ئەگەر ترامپ لە ڕێکەوتنەکە بێتە دەرەوە ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێران لێی دەکشێتەوە. ئێران بە ڕێکەوتنێکی ناوەکیی ڕازی نابێت کە سوودی بۆمان نەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG