Accessibility links

ئێران هۆشیاری دەداتە کۆریای باکوور: ترامپ لەوانەیە ڕێکەوتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون

ئێران هۆشیاریدایە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون سەبارەت بە متمانەکردنی بە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و وتی لەوانەیە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ڕێکەوتنەکەیان بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکی هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرۆک ترامپ و کیم لەمیانەی کۆبوونەوەکەیاندا لە سینگافور بەڵێنیاندا کار بکەن لەپێناو نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا لەکاتێکدا واشنتن بەڵێنیدا گرەنتی ئاسایش بدات بە دوژمنە کۆنەکەی.

دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئیرنا لە زاری محەمەد باقر نۆبخەتی وتەبێژی حکومەتی ئێرانەوە بڵاویکردەوە " نازانین چ جۆرە کەسانێک ڕابەری کۆریای باکوور دانوستانیان لەگەڵدا دەکات. پێش ئەوەی بگاتەوە وڵاتەکەی خۆی لەوانەیە ڕێکەوتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە."

نۆبخەت گومانی لە ڕاستی سەرۆک ترامپ کرد و وتی " ئەم کەسە نوێنەرایەتی گەلی ئەمەریکا ناکات. وە بەدڵنیاییەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا خۆیانی لێ بەدوور دەگرن."

جێی ئاماژەیە وەکو چۆن لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە، سەرۆک ترامپ ڕۆژی شەممە بەیاننامە هاوبەشەکەی ڕابەرانی کۆمەڵەی حەوتی پیشەسازی ڕەت کردەوە و پشتیوانی لێنەکرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامۆژگاری سەرکردایەتی کۆریای باکووری کرد و پێی وتن تەواو ئاگاداری خۆیان بن لە دانوستانەکاندا لەگەڵ ئەمەریکا.

بەهرام قاسمی وتی " هەست بە گەشبینی ناکەین سەبارەت بە گفتوگۆکان. ئەمەریکا و بەتایبەتی بەڕێز ترامپ، ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانی لەناوبردووە و تاکلایەنانە کشاوەتەوە لێیان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG