ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵیت ئه‌مڕۆ سیستمێکی به‌رگری دورستکراوی نوێی سه‌رکه‌وتووانه تاقیکردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕووسیا ته‌سلیمکردنی موشه‌کی دژه ئاسمانی زۆر پێشکه‌وتووی جۆری S-300 به ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌واڵه‌کانی ئێرانی ده‌ڵێن سیستمی موشه‌کی مه‌ودا مامناوه‌ندی دروستکراوی خۆماڵی ناسراو به میرساد که به زمانی فارسی واتی "بۆسه" ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مڕۆ له میانه‌ی سێهه‌مین رۆژی مانۆڕی له‌شکری ئێرانی سه‌رکه‌تووانه تاقیکرایه‌وه.
راپۆرته هه‌واڵیـیه‌کان له زاری حه‌مید ئه‌رژه‌نگی ئه‌فسه‌ری پایه به‌رزی ئێرانی که ده‌ڵێت ئه‌م موشه‌که دژه ئاسمانیـیه توانای دۆزینه‌وه و تێکشکاندنی فرۆکه‌ی پێشکه‌توو‌ی هه‌یه له به‌رزایی نزم و هه‌روه‌ها به‌رزیشدا.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه هه‌فته‌ی رابردوو ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا موشه‌کی له جۆری موشه‌کی S-300 ی رووسیایی دروستکردووه و به‌نیازه به‌م زووانه تاقیـبکاته‌وه.