ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن هێزه چه‌کداره‌کانی وڵاته‌که‌یان بۆ تاقیکردنه‌وه توانیویانه ڕێـگه له شه‌ش فڕۆکه‌ی خۆیان بگرن که له مانۆڕه‌که‌دا وه‌ک فڕۆکه‌ی بیانی به‌شداریان تیایدا کردبوو، ئه‌مه‌ش له‌وه‌تای ڕاهێنانی له‌شـکری که له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه.
ڕاپـۆرته‌کان له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی ڕاهێنانه‌کانی له‌شـکری ژه‌نه‌ڕاڵ حه‌مید ئارجه‌نگی بڵاویان کرده‌وه که‌وا تاقیکردنه‌وه‌که سه‌رکه‌وتوو بووه. ده‌ڵێت ئه‌و فڕۆکانه وه‌ها دانرابوون که فڕۆکه‌ی دوژمن بن و ئاسـمانی وڵاته‌که‌یان به‌زاندووه، به‌ڵام له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کان و سیستمی به‌رگری ئاسـمانی ئێرانه‌وه ناچارکران بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه له دووه‌مین ڕۆژی ڕاهێنانه‌کانی له‌شـکری هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران که پـێـنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی تواناکانی هێزه چه‌کداره‌کان بۆ ڕێـگه‌گرتن له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان.
ئه‌م گه‌مه له‌شـکریـیانه له نزیک داموده‌زگا ناوکیـیه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چن. ئێران ده‌ڵێت ئه‌و مانۆڕه هه‌روه‌ها تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌که‌کانی دور هاوێژیش ده‌گرێته‌وه. تاران ده‌ڵێت ئه‌وه گه‌وره‌ترین ڕاهێنانی له‌و جۆره‌یه که له وڵاته‌که‌دا ئه‌نجام بدرێت.