Accessibility links

ڤەنزوێلا پەلە دەکات بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێراندا، لە کاتێکدا سزاکانی ئەمەریکا نزیک دەبنەوە


بەپێی شەش کەسی نزیک لە بابەتەکەوە، ئێران و ڤەنزوێلا هەوڵ دەدەن هاوپەیمانییەکی نێوانییان لەسەر سوتەمەنی ئاسایی بکەنەوە کە ساڵی ڕابردوو کێشەی تێکەوت، ئەوەش دوای ئەوەی ڤەنزوێلا دواکەوت لە ئاڵوگۆڕەکانی سوتەمەنیدا کە بووە هۆی زیادبوونی هەناردەکردنی نەوتی خاو و یارمەتیدەریش بوو لە کەمکردنەوەی قەیرانی سوتەمەنی لە ناوخۆدا.

پێشبینی دەکرێت لە مانگی چواردا سزاکانی ئەمەریکا بسەپێندرێتەوە بەسەر پیشەسازی نەوتی ڤەنزوێلادا، ئەمەش وادەکات هاوپەیمانییەکەی لەگەڵ ئێراندا زۆر گرنگ بێت لە پاراستنی مانەوەی کەرتی وزەی وڵاتەکەدا. ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا بۆ ماوەیەکی کاتی سزاکانی سەر ڤەنزوێلای کەمکردەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە ڤەنزوێلا بەڵێنیدابوو ڕێگە بە هەڵبژاردنێکی سەرۆکایەتی ڕکابەریی بدات، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا.

دۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات، بەپێی داتا و بەڵگەنامەکانی کۆمپانیای نەوتی ڤەنزوێلا PDVSA، ڤەنزوێلا دواکەوتووە لە پێدانی پارەی ئەو سوتەمەنییەی کە ئێران داویەتێ.

بۆ باشکردنەوەی ئەو هاوبەشییە، ڤەنزوێلا پەلە دەکات بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی هاوپەیمانییە سێ ساڵەییەکە کە سەدان ملیۆن دۆلاری تێدا بووە لە ئاڵوگۆڕییەکانی سوتەمەنی و گرێبەستەکاندا. ڤەنزوێلا هەوڵ دەدات لە ڕێی خێراکردنی گەیاندنی نەوت و بەنزینی خاوەوە بۆ ئێران قەرزەکانی بداتەوە.

خەڵکەکە دەڵێن ڤەنزوێلا کۆشش دەکات بۆ زیندووکردنەوەی پڕۆژە تەواو نەبووەکان، لە کشتوکاڵەوە بۆ دروستکردنی ئوتومبێل، ئەمەش پێش ئەوەی لە چەند مانگی دواتردا سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

لە ناوەڕاستی ساڵی 2023 ەوە دوو شاندی ئێرانی سەردانی ڤەنزوێلایان کردووە، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێکی ئەوتۆ واژۆ نەکراوە، ئەمەش لەسەر بەڵێنی ئەوەی کە ڤەنزوێلا خێرا دەکات لە پێدانی ئەو پارەیە بە ئێران.

بەرپرسێکی باڵای ئێرانی وتی " سەرەڕای کێشەکان، بە تایبەتی لە ڕووی پارەدانی ڤەنزوێلاوە، هەردوو وڵاتەکە سوورن لەسەر پابەندبوونییان بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانییان و پتەوکردنی هاوبەشییە وزەییەکەیان بە ڕووی فشارەکانی ئەمەریکادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG