Accessibility links

دۆکتور ڕه‌حیم فه‌رهمه‌ند: له ناوخۆی ئێران هه‌ندێک فه‌رمانه‌که‌ی تڕامپیان پێی نه‌گۆنجاوه‌ و هه‌ندێک ده‌ڵێن مافی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکایه


Dr.Rahim Farahmand
Dr.Rahim Farahmand

دانۆڵد تڕامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا، ڕۆژی هه‌ینی به‌ واژۆی فه‌رمانێکی نوێ ناسراو به‌ "به‌رگری له‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی تێرۆریستی" وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری بۆ ئه‌مه‌ریکای بۆ ماوه‌ی چوار مانگ‌ و سه‌ردانی هاووڵاتیانی حه‌وت وڵاتی بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ڕاوه‌ستاندووه‌. له‌ هه‌مان کاتدا، هه‌ر به‌ پێێ ئه‌م فه‌رمانه‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری سوریایی بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار ڕاده‌وستێت.

چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م ماوه‌ی 90 ڕۆژه‌ بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوکاری زانیارییان له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا نیه‌ و ئاماده‌ نین وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ هاووڵاتیه‌کانیان بده‌نه‌وه‌ درێژ بێته‌وه‌. ئه‌م حه‌وت وڵاته‌ بریتین له‌ ئێران، عێڕاق، لیبی، سوومالیا، سوودان، سووریا و یه‌مه‌ن.

گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌ندێک له‌ ئه‌وانه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلیان بردۆته‌وه‌ و که‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌کان و هه‌ندێک له سێناتۆره پایە بڵنده‌کانی کۆماری و فه‌رمانداری ولایه‌ته‌کان و به‌رپرسانی وڵاته ئۆروپیه‌کان ڕه‌خنه‌یان له‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ی تڕامپ گرتووه‌ و ده‌ڵێن ئه‌مه‌ جۆرێک سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن دژی ئه‌و په‌نابه‌ر و کۆچبه‌رانه‌یه‌ که‌ به‌ هۆی ئاین یان له‌ باری ئه‌تنییه‌وه‌ بوونه‌ته‌ ئامانج.

له‌ وتووێژ له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز دۆکتور ڕه‌حیم فه‌رهمه‌ند، به‌رپرسی پێشووی به‌ره‌ی یه‌ک گرتووی کۆرد له‌ تاران، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ نوێیه،‌ کاریگه‌رییه‌کانی له‌ سه‌ر هاووڵاتیانی ئێرانی و کورد و ئه‌گه‌ری کاردانه‌وه‌کان به‌ رامبه‌ر به‌ ئه‌وه‌ وتووێژمان کردووه‌.

XS
SM
MD
LG