Accessibility links

فەرماندەی پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات


بە رۆژێک دوای ئەوەی سەرۆک ترەمپ ئاگاهیدایە تاران بە هۆی تەنگپێهەڵچنینی کەشتیە جەنگیەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە لایەن ئێرانەوە لە کەنداودا، ئەمڕۆ پـێنجشەممە فەرماندەی هێزی سوپای پاسدارانی ئێران لە وتەکەیدا بۆ تەلەفزیۆنی وڵاتەکەی گوتی؛ ئەگەر ئاسایشمان لە کەنداودا بکەوێتە مەترسییەوە، ئەو کاتە ئێران کەشتیە جەنگیەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا تێکدەشکێنێت.

لەو بارەیەوە" لیوا حوسەین سەلامی گوتی؛ من فرمانم بە هیزی دەریایی وڵاتداوە هەموو هێزێکی تیرۆستی ئەمریکایی لە کەنداوی فارسیدا تێکبشکێنن ئەوانەی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی کەشتیە لەشکری و نا لەشکریە کانمان لە کەنداودا دەخوڵقێنن ناوبراو گوتیشی ئاسایشی کەنداوی فارسی بەشیکە لە سەرتۆپی بایەخە ستراتریژیەکانی ئێران ".

دوێنێ چوارشەممە سەرۆک ترەمپ گوتی ئەو فرمانی داوەتە هێزی لەشکریی دەریاییوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا تەقە لە کەشتیەکانی ئێرانی بکەن ئەوانەی هێزەکانی دەریایمان لەو ناوچەیەدا هەراسان دەکەن. لە دەمێکی پێشوەختی ئەم مانگەدا لەشکری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا رایگەیاند کە دوو کەشتی لەشکری هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە کەشتی جەنگی ئەمەریکایی لە کەنداودا نزیکبوونەوە ،سەرۆک ترەمپ ئەم کارەی بە مەترسیدار و وروژێنەر لەقەڵەمدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵوێزی سویسرای لە تاران بانگێشت کرد ، ئەوەی کاروباری ئەمەریکا لە تاران هەڵدەسوڕێنێت ، بەهۆی زیادبوونی گرژیەکانی ئەمداوییەی نێوان تاران و واشنتن . وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە باڵوێزی سویسری گوتوە من بە ئەمەریکاییەکان دەڵێم کە سەد دەر سەد سوورین لەسەر بەرگریکردن لە ئاسایشی نیشتمانیمان و لە سنوری ئاویمان و لە ئاسایشی کەشتیەکانمان و لە سنوری ئاویمان و هەروەها لە ئاسایشی هێزەکانمان .

حوسین سەلامی گوتیشی ئەمەریکاییەکان لە رابردوودا توانای ئێمەیان تاقیکردەوە و دەبێت پەندی لێوەربگرن.

لە ساڵی 2018 وە ئاستی بارگرژەیکانی نێوان ئێران و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا روویان لە زیادبوون کردوە ، دوای ئەوەی سەرۆک ترەمپ یەکلایانە لەو سەودا ئەتۆمییەی تاران لەگەڵ زلهێزانی جیهانی دەستبەری کردبوو ، کشایەوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG