Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئێران پەنا بۆ یوتیوب دەبات لە دژی گەمارۆکانی ئەمەریکا


وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێگەی یوتیوبەوە گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای ڕەتکردەوە و هەروەها داواکانی واشنتن لە ئێران کە گۆڕانکاری ئەنجام بدات بە ناژیرانە و نایاسایی و پڕ لە کەموکورتی پێناسەی کرد.

محەمەد جەواد زەریف ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە بە زمانی ئینگلیزی و فارسی بڵاویکردەوە دەڵێت واپێدەچیت کە بەڕێوەبەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕوای وایە کە بە سەپاندنی گەمارۆکانی بەسەر ئێران ئازار و کاریگەریـیەکەی ئاوەها لەسەر هاوڵاتیانمان دروستدەکات ، کە ناچارمان بکات ملکەچی داواکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ببین. زەریفی دەشڵێت ئێمە توانیومانە بە سەلامەتی دەربازی 40 ساڵ لە دوژمنکاری ئەمەریکا ببین، ئەمەش بە پشت بەستن تەنها بە سەرچاوەکانی خۆمان. دەشڵێت لەم رۆژدا ئێمە و هاوبەشانمان لە سەرانسەری جیهان دڵنیا دەبین لەوەی کە گەمارۆکانی ئەمەریکا کەمترین کاریگەری لەسەر گەلەکەمان دەبێت.

لە درێژەی پەیامەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی بڕیاری واشنتن بۆ کشانەوەی لە سەودا ئەتۆمیەکەی نێوان چەندان وڵات لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانی کە پێشتر دەستەبەرکرا و هەروەها سەپاندنەوەی گەمارۆکان بەسەر ئێراندا، سەرجەم ئەمانە زیان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەگەیەنێت و لەسەر ئاستی جیهانییش زیاتر پەراویزی دەخات.

XS
SM
MD
LG