Accessibility links

روحانی ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه‌کانی ترامپ پێویست به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ ناکات


سه‌رۆکی ئێرانی حه‌سه‌ن روحانی ده‌ڵێت هیچ پێویست ناکات وەڵامی هەڕەشەکانی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بداتەوە.

قسه‌کانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی روحانی یه‌کەمینه‌ له‌وەتای ترامپ به‌ رێبه‌ری ئێرانی هۆشداری دا له‌ ده‌رئه‌نجامی ترسناک بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ ویلاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئەمەریکا.

روحانی به‌ کابینه‌ته‌که‌ی وت ئه‌مانه‌ قسه‌ی بێ بنامان و هه‌ڕه‌شه‌ی پووچن له‌ لایه‌ن هه‌ندێک له‌ رێبه‌رانی ویلاته‌ یه‌کگرتووه‌کانەوە. وتیشی پێویست ناکات ئێمه‌ وه‌ڵامی هیچ قسه‌ی بێ واتا و هیچ و پووچ بده‌ینه‌وه‌.

روحانی هه‌روه‌ها وتی ئێمه‌ ده‌بێت به‌ کردار وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه‌ و وتیشی به‌هێزترین وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ قسه‌کانی ئه‌رزان و بێ ئه‌رزشیان، بێ رێزیه‌ له‌ پیلانه‌کانیان، خۆڕاگری و پوچه‌ڵکردنی پیلانگێڕیه‌کانیانه‌.

جێی ئاماژەیە ئێران کەوتووەتە ژێر فشاری توندی ئەمەریکا. مانگی پـێنج بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ 12 مەرجی سەرەکی داناوە بۆ لابردنی سزاکان.

XS
SM
MD
LG