Accessibility links

زەریف: ئەمەریکا ناوچەی کەنداوی کردووە بە " سنووقێکی کبریت "


ەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف

کەناڵی تەلەفیزیۆنی جەزیرە ئاماژەی بەوەدا وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف ئەمەریکای تۆمەتبارکردووە بەوەی ناوچەی کەنداوی کردووە بە " سنووقێکی کبریت کە دەکرێت بسووتێت."

کەناڵەکە لە زاری وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریفەوە بڵاویکردەوە " کەنداو تەسکە و هەرچەندێک کەشتیە بیانییەکان تیایدا زیادببن ئاسایشی کەمتر دەبێتەوە."

وتیشی " نقوومکردنی ناوچەکە بە چەک لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیەوە کردوویەتی بە سنووقێکی کبریت کە دەکرێت بسووتێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG