Accessibility links

ئێران وەڵامی پێشنیارەکەی ئەمەریکا بۆ وتوێژکردن دەداتەوە


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە وەڵامیدا بۆ ئەوەی کە ئەمەریکا ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ وتوێژکردن لەگەڵ ئێراند بەبێ هیچ پێش مەرجێک وتی ئێران پێشبینی ئەوە دەکات ئەمەریکا ڕەفتارەکانی بگۆڕێت نەوەک وشەکانی.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ ئێراندا وتوێژ بکات سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی بەبێ هیچ پێش مەرجێک و وتیشی ئەمەریکا پێویستییەتی ئێران ببینێت وەکو دەوڵەتێکی ئاسایی ڕەفتار بکات.

دەزگای هەواڵی مهری ئێران لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوییەوە بڵاویکردەوە " کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگی بە وشە و دەربڕینی ئەجێندا شاراوەکان نادات لە شێوازە نوێیەکاندا. ئەوەی گرنگە ئەوەیە بەرنامەی گشتی ئەمەریکا و هەڵسوکەوتەکانی بەرامبەر ئێران بگۆڕدرێت."

وتیشی " جەختکردنەوە لە بەردەوامبوون لە توندترین فشارەکان بۆ سەر ئێران لەلایەن پەمپیۆوە هەمان سیاسەتە هەڵە کۆنەکەیە کە پێویستی بە چاکسازی هەیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG