Accessibility links

ئێران دەڵێت خۆمان بەدەستەوە نادەین تەنانەت ئەگەر بۆردومانیش بکرێین


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی وڵاتەکەی خۆی بەدەستەوە نادات بۆ فشارەکانی ئەمەریکا و دەستبەرداری ئامانجەکانی نابێت تەنانەت ئەگەر بۆوردمانیش بکرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا دەزگای هەواڵی فارس لە زاری سەرکردەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمەریکا و ئێران ململانێی ئیرادەکانە و هەرهێرشێک لەلایەن دوژمنانەوە ڕووبەڕووی وەڵامدانەوەیەکی توند دەبێتەوە.

گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران زیادیانکرد دوای ئەوەی واشنتن هێزی سەربازیی زیاتری نارد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڕەشەکانی ئێران.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت پاتریک شانەهان وتی وەزارەتەکە بیر لە ناردنی هێزی زیاتر دەکاتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو پارێزگاریکردنێک لە هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە، سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا و لەم مانگەدا فشارەکانی توندترکردەوە و داوای لە هەموو وڵاتان کرد چیتر نەوتی ئێران نەکڕن ئەگەرنا ئەوا ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.

دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری ڕۆحانییەوە بڵاویکردەوە " دوای زیاتر لە تێپەڕبوونیساڵێک بەسەر سەپاندنی ئەو سزا توندانەدا، گەلی ئێران چۆکی دانەداوە بۆ ئەو فشارانە سەرەڕای ئەوەی ژیانێکی قورس دەژین."

وتیشی " پێویستمان بە بەرهەڵستیکردنە تاوەکو دوژمنەکانمان بزانن ئەگەر بۆردومانی خاکەکەمان بکەن و منداڵەکانمان شەهید بکەنئەوا ئێمە دەستبەرداری ئامانجەکانمان نابین، ئەمەش لەپێناو سەربەخۆیی وڵاتەکە و گەورەییماندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG