Accessibility links

تاران ڕەخنە لە سزاکانی ئەمەریکا دەگرێت و سوریاش ڕەتی دەکاتەوە هێزەکانی ئێران لە سوریا بکشێنەوە


ئێران بەردەوامبوو لە ڕەتکردنەوەی داواکانی ئەمەریکا بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری سەرتاسەری لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکە و بەرنامە ناوەکییەکەیدا، لە هەمان کاتدا دیمەشقی هاوپەیمانی ئێران ڕەتی کردەوە هێزەکانی ئێران لە سوریا بکشێنەوە.

کەناڵی ئێران لە زاری سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا بە هەمان شێوەی سەرۆکی پێشووی عێراق سەدام حسێن شکست دەهێنێت ئەگەر هەوڵ بدات هێرش بکاتە سەر ئێران.

فەڕەنسا کە یەکێکە لە زلهێزە ئەوروپیەکان، کشانەوەی ئەمەریکای لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بەدڵ نەبوو، وتیشی ڕەفتاری واشنتن بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر تارانادا دەبێتە هۆی زیادبوونی توندڕەوان لە وڵاتەکەدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ ڕۆژی دووشەممە هەڕەشەی لە ئێران کرد و وتی ئەگەر ئێران دەسەڵاتەکانی لە ناوچەکەدا سنووردار نەکات ئەوا توندترین سزای بەسەردا دەسەپێنین لە مێژوودا، هەروەها تارانی تۆمەتبار کرد بەوەی پشتیوانی لە گروپە چەکدارەکانی ناو سوریا و لوبنان و یەمەن دەکات.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران محەمەد باقری وتی ئێران ناچێتە ژێر باری فشارەکانی ئەمەریکاوە بۆ سنووردارکردنی چالاکییە سەربازییەکانی.

لە ماوەی ڕابردووشدا جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا فەیسەڵ میقداد بیرۆکەی کشانەوەی هێزەکانی ئێرانی لە سوریا ڕەت کردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG