ده‌زگای ئاسایشی ئه‌رمینیا ده‌ڵێت ناوی ئه‌و ژنه لایان تۆمار نه‌کراوه که ئێران ده‌ڵێت به مه‌به‌ستی سیخوڕی بۆ ئه‌مه‌ریکا له ئه‌رمینیاوه خۆی کردووه به وڵاته‌که‌یاندا.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسـایی ڕۆژی هه‌ینی بڵاویان کرده‌وه که‌وا ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌رمینیا هیچ که‌سێـکی ئه‌مه‌ریکایی به ناوی هاڵ تالایانیان لا تۆمار نه‌کراوه و له سنووره‌وه به‌ره‌و ئێران په‌ڕیبێته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌ره‌تا ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند ئێران گوتیان ژنێـکی ئه‌مه‌ریکایی به ناوی هاڵ تالایان که ته‌مه‌نی 55 سـاڵه ده‌سـتگیرکراوه و ئامێرێـکی سیخوڕی له نێو دانیدا دۆزراوه‌ته‌وه.
پاشان هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانی به شێوه‌یه‌کی دیکه باسی له هه‌واڵه‌که کرد و گوتی ده‌سه‌ڵاتداران قبوڵیان نه‌کردووه هاڵ تالایان بچێته ناو ئێرانه‌وه چونکه ڤیزای نه‌بووه، بۆیه فه‌رمانیان داوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌رمینیا.
به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌رمینی گوتیان ئه‌وان هیچ ژنێـکیان به‌و ناوه تۆمار نه‌کردووه که هاتبێته ناو وڵاته‌که‌یانه‌وه یاخود لێی ده‌رچووبێت.