کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن ئه‌و زانا ناوکیـیه‌ی که پـتر له سـاڵێـک له‌مه‌وبه‌ر دیار نه‌ماوه و بێ سه‌روشـوێن بوو و پاشـان له ڕه‌وشێـکی ته‌م و مژاویدا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌ری هه‌ڵـدا، ئه‌و زانایه وا به‌ره‌و ئێران به‌ڕێوه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئیسنای ئێرانی له زاری وته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ شه‌هرام ئه‌میری زانای ناو‌کی ئێرانی به ڕێـگه‌ی قه‌ته‌ر به‌ره‌و ئێران به‌ڕێـکه‌وتووه و بڕیاره سبه‌ی بگاته تارانی پایته‌خت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند و گوتی زانای ناوبراوی ئێرانی به خواسـتی خۆی له ئه‌مه‌ریکادا بووه و ئازادیشه ئه‌مه‌ریکا جێبهێڵێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه شه‌هرام ئه‌میری زانای فیزیک که ته‌مه‌نی له سیـیه‌کاندایه له مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردوودا ئێرانی جێـهێشت و به‌رپـرسـانی ئێرانی ده‌ڵێن به‌ڕێز ئه‌میری له‌و ده‌مه‌ی بۆ ڕێـوڕه‌سمی عه‌مره سه‌ردانی عه‌ره‌بسـتانی سعودی کردبوو ڕاده‌ستی پـیاوانی ده‌زگای CIA ئه‌مه‌ریکایی کرابوو.
هاوکات وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نکوڵی له ڕفاندنی شه‌هرام ئه‌میری کردووه.