Accessibility links

ئەندامانی مەجلیسی ئێران دەڵێن، ئەگەر ئەمەریکا سپای پاسداران بە تێرۆریست دابنێت،ئێران هەنگاوی هاوشێوە دەگرێتەبەر


رژه نیروهای سپاه پاسداران انقلاب اسلامی
رژه نیروهای سپاه پاسداران انقلاب اسلامی

وەک کاربەدەستانی ئەمەریکا حەوتووی ڕابردوو گوتیان بۆی هەیە وەزارەتی دەرەوە ئەو بڕیارە دووشەمە ڕابگەیەنێت، بەڵام دەنگوی ئەم باسە چەندین ساڵە لە گۆڕێ دایە.

بە گوێرەی ئاژانسی حکومەتی ئیرنا، زۆرینەی ئەندامانی مەجلیسی ئێران یەکشەمە گوتیان، ئەگەر ئەمەریکا سوپای پاسداران بخاتە ڕێزی تێرۆریستان، ئێران کرداری بەرامبەر بە ئەمەریکا دەگرێتەبەر.

وەک سێ کابەدەستی ئەمەریکا بە ئاژانسی ڕۆیتێرزیان گوت، چاوەڕوانی دەکرێت ئەمەریکا ڕێکخراوی سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناوزەد بکات، واتا دەبێتە یەکەم جار کە ئەمەریکا بە فەرمی لەشکری وڵاتێکی دیکە بە گرووپێکی تێرۆریستی بزانێت.

لێدوانێکی دەرکراوا لە لایەن ٢٥٥ لە ٢٩٠ ئەندامی مەجلیسی ئێران دەڵێت، "ئێمە هەر کردارێک لە دژی ئەو هێزە [سپای پاسداران] بە هەمان کردار وەڵام دەدەینەوە. بە جۆرێک ڕیبەرانی ئەمەریکا، کە خۆیان خوڵقێنەر و پشتیوانی تێرۆریستان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دان، لە ئەو کردارە نەگونجاوەیان پەژیوان دەبنەوە."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پامپێۆ وەک بەشێک لە هەڵوێستی توندی بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ پشتیوانی لە گۆڕانی ڕێبازی ئەمەریکا بەرامبەر بە ئێران کردوە.

سپاسی پاسداران کە بە دوای شۆڕشی ئیسلامی ١٩٧٩ پشتیوانی لە سیستمی دەسەڵاتداری مەلاکانی شیعە دەکات، هەرە ڕێکخراوی بە هێزی بواری ئاسایشە. ئەو ڕێکخراوە دەستی بە سەر کەرتەکانی گەورەی ئابووری ئێران و کارتێکردنی لە قەوارەی سیاسی ئیراندا هەیە.

XS
SM
MD
LG