ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئێرانیه‌کان مه‌ڕاسیمێکیان سازداوه بۆ یادکردنه‌وه‌ی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری ئێرانی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه و مه‌ڕاسیمه‌که له شوێنی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌دا کراوه.
ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و 290 که‌سه‌ی له ڕوداوه‌که‌دا مردن له نێو ئاماده‌بووانی مه‌ڕاسیمه‌که‌دا بوون له ناو ئاوی که‌نداوی فارس‌دا و گوڵیان داده‌نا له یادکردنه‌وه‌ی قوربانیانی گه‌شتی ئاسمانی 655 .
ئاژانسی ده‌نگ و باسی قوتابیانی ئێران ده‌ڵێت مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران ووتارێکی پێشکه‌ش کردوه و تیایدا ڕوداوه‌که‌ی به کاره‌ساتێکی مرۆیی ناودێرکردوه.
له ڕۆژی 3 ی حه‌وتی ساڵی 1988 دا ی‌و ئێس ئێس ڤینسن ته‌قه‌ی له‌و فڕۆکه‌یه کردوه ، هه‌ر به ماوه‌یه‌کی که‌م پاش هه‌ستانی فڕۆکه‌که له شاری به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه بۆ دوبه‌ی له میرنشینه یه‌کگرتوه‌کانی عه‌ره‌ب.
وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ڕوداوه‌که به هه‌ڵه بووه و وازانراوه که فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی بووه.
ئه‌مریکا زیاتر له سه‌د ملیۆن دۆلاری داوه به ئێران وه‌ک قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌که، به‌پێی ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ی کێشه‌که له ساڵی 1996 دا کرا.