Accessibility links

زەریف: ئێران بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە کەمتر دەکاتەوە ئەگەر ئەوروپا نەیپارێزێت


\
\

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی ئێران بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا کەمتر دەکاتەوە ئەگەر هاتوو ئەوروپییەکان ئێران نەپارێزن لە سزاکانی ئەمەریکا.

وتیشی " لەم ڕەوشەی ئێستادا ئەگەر ئەوروپییەکان جووڵە نەکەن، ئەوا هەنگاوی داهاتوومان کەمترکردنەوەی بەرپرسیارێتییەکانمان دەبێت." زەریف ئاماژەی بەوەدا دەبێت ئەوروپییەکان شتێک بکەن کە ئێران بتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت و پارەکەشی وەربگرێتەوە.

وتیشی ئێران بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەدا قۆناغ بە قۆناغ کەم دەکاتەوە یاخود لێی دەکشێتەوە ئەگەر ئەوروپییەکان ڕێگەیەک نەدۆزنەوە بۆ پاراستنی ئابووری ئێران لە سزاکانی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG