Accessibility links

خامنەئی: ئەگەر هاتوو ڕێکەوتنەکە لەناو بچێت ئەوا ئێران ئامادەیە پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد بکات


ری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی
ری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی

ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی وتی فەرمانی داوە ئامادەکارییەکان بکرێن بۆ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم ئەگەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا لەناوبچێت دوای ئەوەی ئەمەریکا کشایەوە لێی.

جێی ئاماژەیە سەرلەنوێ گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەستی پێکردەوە دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کشایەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕەخنەی توندی لە ڕێکەوتنەکە گرت و وتی ڕێکەوتنەکە پڕە لە کەموکورتی.

وڵاتانی ئەوروپی ئەندام لە ڕێکەوتنەکە هەوڵدەدەن ڕێکەوتنەکە ڕزگار بکەن لەڕێی پاراستنی بازرگانیکردن لەگەڵ ئێراندا دژی سەپاندنەوەی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بۆ ئەوەی ئێران لە ڕێکەوتنەکە نەکشێتەوە.

خامنەئی وتی " دوژمنانمان هەرگیز ناتوانن پێشڕەویی ناوەکیمان بوەستێنن، ئەوە خەونی ئەوانە و نابێتە ڕاستی."

وتیشی " فەرمانم بە دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران کردووە ئامادە بن بۆ پەرەپێدانی تواناکانمان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم." ئەمەش لەکاتێکدا کە ئەگەر ئەوروپا و ڕوسیا و چین نەیانتوانی پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ئێران بکەن لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا.

سەرۆک ترامپ داوای کردووە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بەرنامە موشەکییە باڵیستیکیەکەی ئێرانیش بگرێتەوە و هەروەها یاسایەکی تێدابێت بۆ سنووردانان بۆ چالاکییەکانی لە ناوچەکەدا.

خامنەئی ئەوەی بەدوور زانی و وتی " هەندێک لە ئەوروپییەکان باس لە سنووردانان بۆ بەرنامە موشەکییە بەرگرییەکانمان دەکەن، بەو ئەوروپیانە دەڵێم " خەونی سنووردانان بۆ بەرنامە موشەکییەکە خەونێکە هەرگیز نایەتە دی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG