Accessibility links

ئێران دەڵێت کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئینتەرنێت لەلایەن ئەمەریکاوە بەشێکە لە هەڵوێستە دوژمنکارانەکەی


دەزگای هەواڵی دەوڵەتی ئێران دەڵێت ئێران ڕەخنەی لە هەنگاوێکی ئەمەریکا گرتووە بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئینتەرنێت بەمەبەستی یارمەتیدانی ئێرانییەکان لە میانەی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی وڵاتەکەدا.

وتیشی ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا بەشێکە لە هەڵوێستی دوژمنکارانەی واشنتن بەرامبەر بە تاران.

دەزگاکە لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسر کەنعانییەوە بڵاویکردەوە " بە کەمکردنەوەی بەرچاوی ژمارەی سزاکانی سەر پەیوەندییەکان، هاوکات هێشتنەوەی زۆرترین فشارەکان، ئەمەریکا هەوڵ دەدات ئامانجەکانی دژی ئێران بەرەو پێشەوە ببات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG