Accessibility links

ئێران هۆشیاری دەداتە ئەمەریکا و ئیسڕائیل


جێگری سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشیاریدا بە ئەمەریکا و ئیسڕائیل و وتی وەڵامدانەوەی ئێران ڕووخێنەر دەبێت و تۆمەتباری کردن بە تۆمەتی ئەوەی لە پشت هێرشەکەی سەر مانۆڕە سەربازییەکەی ئەهوازەوە بووبێتن کە بووە هۆی کوژرانی 25 کەس.

جێگری سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران حسێن سەلامی لە وتارێکیدا لەمیانەی پرسەی کوژراوەکاندا لە ئەهواز وتی " پێشتر تۆڵەسەندنەوەی ئێمەتان بینیوە، دەبینن وەڵامەکەمان ڕووخێنەر دەبێت و پەشیمان دەبنەوە لەوەی کە کردووتانە."

ئێران ڕۆژی ماتەمینی نیشتیمانی ڕاگەیاند و لە هەرێمی خوزستان هەموو بەڕێوبەرایەتیی و بانک و خوێندنگاکان و زانکۆکان دادەخرێن.

جێی ئاماژەیە چوار چەکدار هێرشیان کردە سەر مانۆرێکی سەربازی لە ئەهواز کە بەرپرسانی ئێرانی ئامادەی بوون بەبۆنەی ساڵیادی دەستپێکردنی جەنگی عێراق و ئێرانەوە کە ماوەی هەشت ساڵی خایاند.

دەزگای هەواڵی ئەعماقی سەر بە ڕێکخراوی داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە تیایدا سێ چەکدار دەبینرێت لە ناو ئوتومبێلێکدا و داعش دەڵێت ئەو سێ چەکدارە سەر بە ڕێکخراوەکەن و لەڕێگادا بوون بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە.

هەروەها جوڵانەوەیەکی دیکەی ئۆپۆزسیۆن کە بە ڕەچەڵەک عەرەبن لە ئێران بە ناوی ڕێکخراوی بەرهەڵستی نیشتیمانی ئەحوازەوە بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕاگەیاند. ئەم ڕێکخراوە لە هەرێمی خوزستانی دەوڵەمەند بە نەوت هەوڵدەدات دەوڵەتێکی سەربەخۆ دابمەزرێنێت.

بەڵام بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران دەڵێن ئەو چەکدارانەی هێرشەکەیان ئەنجامدا وڵاتانی کەنداو و ئیسڕائیل بە پشتیوانی ئەمەریکا ڕاهێنانیان پێکردوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG