Accessibility links

ئێران ڕەتی دەکاتەوە لەپشت خۆپیشاندانەکانی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکادا بووبێت لە بەغداد


وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتی کردەوە تاران دەستی هەبووبێت لە خۆپیشاندانە توندەکانی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی حکومەتی ئێران " لە پشت " هێرشەکانەوەیە بۆ سەر نێردە دیبلۆماسیەکان لە عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوی لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی وەزارەتەکە بڵاوکرایەوە دەڵێت " ئەمەریکا بوێرییەکی سەرسوڕهێنەری هەیە کە دەتوانێت ئێران تۆمەتبار بکات لەسەر خۆپیشاندانەکانی گەلی عێراق کوژرانی 25 عێراقی لەسەر دەستی واشنتن."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەتویتێکدا ئێرانی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی پێشێلکردنی سنووری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد و داوای لە کاربەدەستانی عێراق کرد باڵیۆزخانەکە بپارێزن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG