ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌و کچه شـاخه‌وانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌یان ئازادکرد که بۆ زیاتر له سـاڵێـکه له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی له ئێران ده‌سـتگیرکراون.
مه‌سعود شه‌فیعی پارێزه‌ری سێ ئه‌مه‌ریکایـیه‌که ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه سـارا شوردی ته‌مه‌ن 32 سـاڵ له زیندانی ئه‌ڤین ئازادکرا. ده‌شڵێت سـارا به‌م زووانه به‌ره‌و سه‌ڵته‌نه‌تی عومان ده‌ڕوات.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن سـارا شورد 500 هه‌زار دۆلاری بۆ که‌فاله‌ته‌که‌ی داناوه.
باڵیۆزخانه‌ی سویسرا که کاروباره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له تاران به‌ڕێوه‌ده‌بات، هه‌واڵی ئازادکردنه‌که‌ی پشـتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه شه‌ین باور و سارا شورد و جۆش فه‌تال له 31 ی مانگی حه‌وتی سـاڵی 2009 وه له‌سه‌ر سـنووری عێراق- ئێران ده‌سـتگیرکراون، کاتێـک له ناوچه‌ی ئه‌حمه‌د ئاوای پارێزگای سلێمانیـیه‌وه چووبوونه‌وه ناو ئێرانه‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی ئێران تۆمه‌تی سیخوڕیان دایه پاڵیان، به‌ڵام که‌سوکاریان ده‌ڵێن ئه‌و قسه‌یه ڕاست نیـیه و به هه‌ڵه خۆیان کردووه به ناو ئێران‌دا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌ڵێن شه‌ین باور و جۆش فه‌تال بۆ 2 مانگی دیکه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بن.