Accessibility links

ڕۆحانی: ئێران جەنگ لەدژی هیچ دەوڵەتێک هەڵناگیرسێنێت


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی ئێران جەنگ دژی هیچ وڵاتێک هەڵناگیرسێنێت، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند بەنیازە هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا.

ڕۆحانی لە لێدوانێکیدا وتی " ئیران جەنگ دژی هیچ وڵاتێک هەڵناگیرسێنێت، ئەوەی ڕووبەڕوومان بۆتەوە کۆمەڵێک سیاسیی بێ ئەزموونن."

وتیشی " سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا و ئارەزوویان بۆ بڕینی هەموو پەیوەندییەکانمان لەگەڵ جیهاندا و ئارەزوویان بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران، سەرکەوتوو نەبوون."

جێی ئاماژەیە وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت پاتریک شانەهان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند نزیکەی 1000 سەربازی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بەمەبەستی بەرگریکردن.

لەلایەکی دیکەوە ڕوسیا داوای لەلایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد دان بەخۆیاندا بگرن و خۆیان بەدووربگرن لە هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی خراپبوونی ڕەوشی ناوچەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG