به‌ریتانیا سه‌روه‌ت و سامانی 5 پـیاوی سڕکردووه له پهیوهندیـیاندا به‌و پـیلانه‌ی ئێرانـیـیهکان بۆ تیرۆرکردنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه له ئه‌مه‌ریکا.
له نێو ئه‌و پـیاوانهدا ئه‌و دوو ئێرانیـیه هه‌ن که کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن تۆمه‌تبارکراون به ده‌سـت هه‌بوونیان له پـیلانهکهدا. هه‌روه‌ها پـیاوێـکی دیکه که به‌ریتانیا ده‌ڵێت فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای پاسـدارانه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌مه‌ریکای تاوانبارکرد به‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئه‌م پـیلانگێڕیـیهی ههڵبهسـتووه به مه‌به‌ستی دروسـتکردنی کهلێـنێـک له نێوان تاران و عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه.
دره‌نگانێـکی دووشه‌ممه و له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی ئه‌مه‌ریکا به‌م تۆمهتکردنه هیچ به‌ده‌ست ناهێنێت. گوتیشی هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی دیکه له پـشـت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش لادانی سه‌رنجه له‌سه‌ر گرفته ئابوریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕه‌تی کرده‌وه کۆماری ئیسلامی و واشنتن به‌ره‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌شـکری بڕۆن، به‌ڵام سه‌رزه‌نشتی ئه‌وه‌ی کرد که به ده‌سـتێوه‌ردانی به‌رفراوانی ئه‌مه‌ریکا له کاروباره‌کانی ناوچه‌که‌دا ناوی برد.
پـێشـتر ڕۆژی دووشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی IRNA گوتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی داوای له ئه‌مه‌ریکا کردووه هه‌ر چی به‌ڵگه‌یه‌کی له‌سه‌ر که‌یسه‌که هه‌یه نیشـانی ئێرانی بدات.
ئێران نکوڵی له‌و ئیدیعایه کردووه و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئه‌یه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی گوتی هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی سیاسی و ئاسایشی نه‌گونجاو له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی لێـده‌که‌وێته‌وه.