Accessibility links

سوپای پاسداران: ئێران دەتوانێت لە نێوەندی سزاکاندا ببوژێتەوە


جێگری سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران جەنەڕاڵ حسێن سەلامی وتی ئێران دەتوانێت لەنێوەندی سزاکاندا ببوژێتەوە و شکست بە ئەمەریکا بهێنێت لەو جەنگە ئابوورییەدا کە ئەمەریکا دژی ئێران هەڵیگیرساندووە.

دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی لە زاری سەلامییەوە بڵاویکردەوە " دوژمن هەوڵدەدات لەڕێی جەنگی ئابوورییەوە لە ئێران بدات بەڵام شکست دەهێنێت."

وتیشی " ئێران دەتوانێت لە هەر بوارێکیدا کە ئەمەریکا سزای سەپاندووە بەسەریدا پێشبکەوێت."

لە چوارچێوەیەکی جیادا سەلامی باسی لە حیزبوڵای لوبنانی کرد و وتی ئیسڕائیلی کردۆتە ناو قەفەسی مەرگەوە، وتی " ئەمڕۆ ئیسڕئیل گەمارۆدراوە و لەنێوان ژیان و مەرگدا دەسوڕێنەوە."

جێی ئاماژەیە ئێران و حیزبوڵا پشتیوانیکەرێکی سەرەکی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدن، ئیسڕائیلیش کۆمەڵێک هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانی ئێران و ئەو چەکدارانەی کە سەر بە ئێرانن لە ناو سوریادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG