Accessibility links

ئیرنا: ئێران بنکەیەکی ژێرزەمینیی هێزی ئاسمانی ئاشکرا دەکات


ئیگڵ 44
ئیگڵ 44

دەزگای هەواڵ ئیرنا بڵاویکردەوە ڕۆژی سێشەممە ئێران بنکەیەکی ژێرزەمینیی هێزی ئاسمانی ئاشکرا کرد و بنکەکە ناسراوە بە " ئیگڵ 44 " و یەکەمین بنکەی لەوشێوەیەیە کە هێندە گەورە بێت فڕۆکە شەڕکەرەکانی تیادا جێگە ببێتەوە.

ئیرنا وتی بنکەی " ئیگڵ 44 " توانای هەڵگرتنی فڕۆکە شەڕکەر و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هەیە. بەڵام لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە شوێنی بنکەکە نەدراوە.

دەزگاکە وتی بنکەکە یەکێکە لە گرنگترین بنکە سەربازییەکانی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە و لە قووڵایی ژێر زەویدا دروست کراوە، فڕۆکەی شەڕکەری تێدایە کە موشەکی کروزی مەودا دوورییان لەسەرە.

لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوودا سوپای ئێران وردەکاریدا سەبارەت بە بنکەیەکی دیکەی ژێر زەوی، کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تیادا هەڵگیراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە وڵاتەکە هەوڵ دەدات موڵکە سەربازییەکان لە ئەگەری هێرشی ئاسمانی دوژمنەکانی وەکو ئیسڕائیل بپارێزێت.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران موحەمەد باقری وتی " هەر هێرشێکی دوژمنەکانمان بە ئیسڕائیلیشەوە، ڕووبەڕووی وەڵامی بنکە سەربازییەکانی هێزی ئاسمانیمان دەبێتەوە، بە بنکەی ئیگڵ 44 یشەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG