Accessibility links

خامەنەئی دەڵێت ئێران بە ماوەیەکی هەستیاردا تێدەپەڕێت بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمەریکا و کێشە ئابوورییەکانەوە


ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی

ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی لە وتارێکیدا وتی ئێران ڕووبەڕووی ماوەیەکی هەستیار بۆتەوە بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمەریکا و کێشەی ئابوورییەوە.

خامەنەئی لەبەردەم دەیان هەزاران سەربازی هێزەکانی پاسیگ و سەرکردایەتی سوپای پاسداراندا ئەم لێدوانەیدا.

جێی ئاماژەیە دوای ئەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە، هەموو سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا و ئەوەش بووە هۆی دابەزینی نرخی دراوی وڵاتەکە، هەروەها وڵاتەکەشی خستۆتە بارودۆخێکی ئابووری زۆر خراپەوە.

خامەنەئی وتی " ڕەوشی گەلانی ناوچەکە و جیهان زۆر هەستیارە، بەتایبەتی بۆ ئێمە گەلی ئێران."

وتیشی " هەستیار بە مانای ئەوەی کۆمەڵێک هێز دژایەتیمان دەکەن لەوانەش ئەمەریکا، لەڕوویەکی دیکەوە کێشەی ئابووری کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی بۆتەوە و بژێوی ژیانی زۆر قورس کردووە."

لە سەرەتای ساڵی 2018 ەوە ڕیاڵی ئێرانی نزیکەی لە سەدا 75ی بەهاکەی لەدەستداوە.

بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن لە چواری مانگی یانزەوە سزای نوێ دەسەپێنرێت بەسەر کەرتی نەوتی ئێرانیدا.

خامەنەئی وتی " بە پشتیوانی خودا بەسەر سزاکاندا سەردەکەوین، بەسەر سزاکاندا سەربکەوین مانای ئەوەیە بەسەر ئەمەریکادا سەرکەوتووین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG