Accessibility links

ڕاب: بەڕیتانیا هێشتا هیوادارە لەگەڵ ئێراندا کاربکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب وتی وڵاتەکەی هێشتا هیوادارە بتوانێت لەگەڵ ئێراندا کاربکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، هەروەها داوای لە ئێران کرد دووبارە پابەند بێتەوە بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ەوە.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەدا وتی " تۆماری ئێران لە ڕیزگرتنی لە بنچینەی یاسا سەرەکییە نێودەوڵەتیەکان جێی داخە و تا دێت خراپتر دەبێت."

وتیشی " لەگەڵ ئەوەشدا، تەنانەت لە ئێستاشدا، هێشتا هیوادارین بتوانین لەگەڵ ئێران و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانماندا کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دووبارە دروستکردنەوەی متمانە و کێشانی ئاڕاستەیەکی ڕوون بۆ ئێران تاوەکو جێی ڕێزگرتن بێت لەلایەن هەموو وڵاتانەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG