خۆپـیشـانده‌رانی ئێرانی شـاڵاویان بردۆته سه‌ر دوو باڵه‌خانه‌ی دیپـلۆماتیکی به‌ریتانیا له تاران، وه‌ک وه‌ڵام به سـزای نوێی ئابوری به‌ریتانیا به دژی ئێران که هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند له‌به‌ر پـرۆگرامی به‌رگومانی ناو‌کی بۆ سـازکردنی چه‌کی ناو‌کی.
سێشه‌ممه ئێرانیـیه‌کان به‌ڵگه‌نامه‌کانی باڵیۆزخانه‌یان په‌رت و بڵاوکرد و به‌ردیان هاویشت و شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌یان شـکاند و ئاڵای ئێرانیان له جێـگای ئاڵای به‌ریتانیا هه‌ڵدا. ئاژاوه‌گێڕان هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌کی مه‌لیکه ئێلیزابێتی به‌ریتانیایان به تاڵان برد.
له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ش خۆپـیشـانده‌ران دروشمی مردن بۆ به‌ریتانیایان هاوارکرد و ئۆتۆمبیلێـکی دیپـلۆماتیکـیان ئاگر تێبه‌ردا.
به‌پـێی ڕاپـۆرتی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن پـۆلیسی ئێران ئازادکردنی 6 کارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی مسۆگه‌رکرد که له باڵه‌خانه‌یه‌کی تری دیپـلۆماتیکی له باکوری تاران له لایه‌ن خۆپـیشـانده‌ران ده‌وره‌درابوون.
باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ی به‌کارهێناوه وه‌ک ماڵێـک بۆ خوێندکاران و کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه.
ئۆفیسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن توڕه‌یی خۆی ده‌ربڕیوه و داوای له کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی کردووه ئه‌وپه‌ڕی په‌له بکه‌ن بۆ پاراسـتنی بینای دیپـلۆماتیکی به‌ریتانیا هه‌ر وه‌ک یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی داوای ده‌کات و داواشی له هاوڵاتیانی به‌ریتانی له ئێران کردووه خۆیان نه‌ده‌نه به‌رچاو و له ماڵه‌کانیاندا بمێنـنه‌وه.
فه‌ڕه‌نسـا و ئه‌مه‌ریکا به توندی هێرشه‌کانیان نا په‌سه‌ندکردوون.