Accessibility links

ئێران هۆشیاری دەداتە بەڕیتانیا


Iran protest
Iran protest

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هۆشیاریدایە بەڕیتانیا و ئاماژەی بەوەدا ئێران بە توندی وەڵام دەداتەوە ئەگەر بەڕیتانیا " هەڵەی نوێ " بکات.

ئەمەش دوای ئەوە هات ئێران باڵیۆزی بەڕیتانیای لە تاران بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەرکرد بەهۆی ئەوەی ئامادەی مەراسیمێکی پرسە بووە بۆ ئەو کەسانەی کە لە فڕۆکە ئۆکرانیەکەدا گیانیان لەدەستدا، دواتر مەراسیەمەکە بووە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین. ئێران باڵیۆزەکەی بەڕیتانیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ڕێکخستنی ئەو خۆپیشاندانە کە بە گردبوونەوەیەکی " نایاسایی " ناودێری کرد.

کەناڵێکی فەڕمی ئێران لە زاری بەیاننامەکەوە بڵاویکردەوە " هەر هەڵەیەکی نوێ لە بەڕیتانیاوە ئێران ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لەندەن بەرپرس دەبێت لێی. ئامادەبوونی باڵیۆزی بەڕیتانیا دژی بەها دیبلۆماتیەکانە، هەڕەشەکردن بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا بەهۆی ئەو دەستبەسەراگرتنەوەوە گرژیی دەخاتە نێوان تاران و لەندەنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG