ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی داوای له ئێران کرد ئه‌و کێشه‌یه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه له‌سه‌ر سێ دورگه‌که به دانوسـتاندنی ڕاسته‌وخۆ چاره‌سه‌ربکه‌ن یان ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی بکه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نهه‌یان ڕۆژی دووشه‌ممه به کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی گوت ئێران ئه‌و سێ دورگه‌یه‌ی داگیرکردووه که به‌شێـکه له خاکی ئیمارات. گوتیشی هه‌ڵوێسته‌کانی ئێران له به‌رامبه‌ر دورگه‌ی ئه‌بو مو‌سا و ته‌نه‌بی کوبرا و ته‌نه‌بی زوغرا پـێشـێـلیـیه‌کی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یـیه.
نوێنه‌ری ئێران به کۆبوونه‌وه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی گوت که‌وا ئه‌و سێ دورگه‌یه له ژێر سه‌روه‌ری ئێراندایه و وڵاته‌که‌ی ئاماده‌بووه له وتووێژه‌کردن له‌گه‌ڵ ئیماراتدا به‌رده‌وامبێت بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و هه‌ڵه‌تێـگه‌یشتنه.