ئێران و تورکیا سوورن له‌سه‌ر تۆکمه‌کردنی په‌یوه‌ندیـیه سیاسی و ئابوریـیه‌کانی نێوانیان وه‌ک سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له میانه‌ی کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیـیه هاوبه‌شه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی تورکیادا عه‌بدوڵڵا گول ئاماژه‌ی پـێـکرد که ئێسـتا به‌ڕێز گول به سه‌ردان له تارانه.
سه‌رۆکی تورکیا به سه‌ردانێـکی چوار ڕۆژی وا له ئێران و سه‌رۆکایه‌تی دێله‌گاسیۆنێـکی کارداران و وه‌زیرانی حکومه‌تی تورکیا ده‌کات.
ئێران و تورکیا وه‌ک ده‌گوترێت گوتوویانه به‌رنامه‌یان هه‌یه تا له ماوه‌ی 5 سـاڵی داهاتوودا بازرگانی نێوانیان سێ هێنده به‌رز بکرێته‌وه و بگاته 30 ملیار دۆلار.
سه‌رۆکی ئێران سوپاسی تورکیای کرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسـته‌ی ئه‌نکه‌ره هه‌یه‌تی له‌سه‌ر مافی ناو‌کی ئێران.
ئه‌نکه‌ره داوای گرتنه‌به‌ری ڕێی دیپـلۆماسی کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و مشـتومڕه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران هه‌یه و له مانگی ڕابردووشـدا بوو میوانداری وتووێژه‌کانی ئێرانی کرد له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهاندا.