له‌وه‌تای ئانکه‌ر قایل بووه به‌شـداری له سیسته‌می ڕاداری زوو ئاگادارنه‌وه‌ی ناتۆدا بکات، په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا گرژی تێـکه‌وتووه.
ئێران ده‌ڵێت ئه‌و سیسته‌می به‌رگری دژه موشه‌که به مه‌به‌سـتی پاراسـتنی ئیسرائیله و ئامانجی موشه‌که‌کانی ئێرانه.
له‌و باره‌یه‌وه جێـگری سه‌رۆکی ستوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئێران مه‌سعود جه‌زائیری ئاگاهی داوه و ده‌ڵێت ڕه‌نگه تورکیا دووچاری کاردانه‌وه‌ی پـێچه‌وانه بـبێته‌وه. ده‌ڵێت پـێویسته ئانکه‌ره به‌و بڕیاره‌یدا بچێته‌وه.