Accessibility links

مانگرتنی مامۆستایان له ئێران؛ ده‌سکه‌وته‌کان و کاریگه‌ریه‌کانی


مانگرتنی مامۆستایان

خۆلی دووهه‌می مانگرتنی دوو ڕۆژه‌ی مامۆستایان له‌ ئێران رۆژانی سێشه‌مه‌ و چوارشه‌مه‌ سێزده‌ و چوارده‌ی مانگی نوامبر به‌ڕێوه‌چوو. وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی نزیک به‌ ڕێکخراوه‌کانی پیشه‌یی مامۆستایان ڕایانگه‌یاندووه‌ له‌ ئه‌م دوو رۆژه‌دا لانی که‌م له‌ نزیک به‌ 50 شار و سه‌دان گوند مامۆستایان به‌شداری مانگرتنه‌که‌ بوون.

له‌ هه‌ل و مه‌رجێکدا که‌ سه‌پاندنی گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا به‌ سه‌ر کۆماری ئیسلامیدا گرفتێکی ئابووری زۆری بۆ دانیشتووانی ئێران سازکردووه‌ چه‌ند ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ نیشاندانانه‌ ده‌توانێت گشتگیر بێت و له‌ کۆتاییدا ببێته‌ هۆی گۆڕانکاری له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له‌ ئه‌و وڵاته‌دا.

کۆماری ئیسلامی داخوا ده‌یه‌وێت یان ده‌توانێت داخوازییه‌کانی مامۆستایان به‌هێند وه‌ربگرێت و چالاک بێت بۆ جێبه‌جێکردنی و ئه‌گه‌ر نه‌توانێت ئه‌مه‌ بکات چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ مانگرتنی مامۆستایان به‌ربڵاوتر و گشتگیرتر بێت.

له‌ به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا ئه‌م پرسیاره‌مان له‌ گه‌ڵ به‌ڕێزان مه‌سعود کوردپوور، رۆژنامه‌وان له‌ کوردستانی ئێران و ڕامین زه‌ندنیا، ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی کوردستان که‌ ئێستا دانیشتووی ئالمانه‌ تاو و تۆ کردووه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:24 0:00

XS
SM
MD
LG