Accessibility links

بەرپرسێکی ئێرانی: ئێران گفتوگۆی لەگەڵ تاڵیبانی ئەفغانیدا کردووە


عەلی شەمخانی
عەلی شەمخانی

دەزگای هەواڵی تەسنیمی ئێران لە زاری سکرتێری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئیران عەلی شەمخانییەوە بڵاویکردەوە تاران گفتوگۆی لەگەڵ تاڵیبانی ئەفغانستاندا ئەنجامداوە.

دەزگای تەسنیم کە لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە نزیکە ئاماژەی بەوەدا شەمخانی وتوویەتی " حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان بەردەوام دەبن لە دانوستانەکان و دەبێت ئەم پڕۆسەیە بەردەوام بێت."

بەڵام دەزگاکە ئاماژەی بەوە نەدا کەی ئەم گفتوگۆیانە ئەنجام دراون.

بەپێی دەزگاکە شەمخانی لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لەبارەی گفتوگۆکانی ئێران لەگەڵ تاڵیباندا بە بەرپرسانی ئەفغانی وتووە.

شەمخانی وتی " هەمیشە کۆماری ئیسلامی پایەی سەرەکی سەقامگیری بووە لە ناوچەکەدا." جەختیشی لە هاریکاری نێوان دوو وڵاتەکە کردەوە لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ئەفغانستان بۆتەوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG