سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هه‌تا کۆتایی پشتیوانی له حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌کات.
حه‌سه‌ن ڕوحانی ڕۆژی سێشه‌ممه له تاران له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د له‌حام سه‌رۆکی په‌رله‌مانی سوریا ئه‌م لێدوانه‌ی دا و گوتی کۆماری ئیسلامی ئێران به حکومه‌ت و خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه هه‌تا کۆتایی له پاڵ حکومه‌ت و خه‌ڵکی سوریا ده‌مێنـنه‌وه.
گوتوشیه‌تی" تاران به‌رپـرسیارێتی ئه‌خلاقی له به‌رامبه‌ر سوریا له بیر ناکات و به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدان و پشـتگیریکردنی حکومه‌ت و گه‌لی سوریا."
پاشان ڕه‌خنه‌ی له‌و وڵاتانه گرت که له‌گه‌ڵ گۆڕینی ڕژێمی سوریادان، گوتی " به داخه‌وه هه‌ندێـک له وڵاتانی ناوچه‌که له لێکدانه‌وه‌کانیاندا هه‌ڵه‌یان کردووه و پـێـیان وایه به به‌کارهێنانی گروپه تێرۆرستیـیه‌کان ده‌توانن به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی تێرۆرزمه‌که بۆیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه."
جێی ئاماژه‌یه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو گرووپه توندڕه‌وه‌کانی سوریا توانیویانه ناوچه‌ی دیکه له ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د ده‌ربهێنن، له‌وانه شاری ته‌دمور له لایه‌ن داعشه‌وه داگیرکرا و چه‌ند گوندێـکی پارێزگای ئیدلیبیش له لایه‌ن هاوبه‌ندی ناسراو به جه‌یش ئه‌لفه‌تح کۆنترۆڵکرا که به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به قاعیده گروپێـکی سه‌ره‌کی ئه‌و هاوبه‌ندیه‌یه.