ڕێـکخراوێـکی به‌ناوبانگی مافه‌کانی مرۆڤ نیگه‌رانیـیه‌کی زۆری ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ئێران به‌م زووانه فه‌رمانی مردن به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌دا ده‌سه‌پێنێت که سـزای ڕه‌جمکردنی له‌سه‌ر بووه که وه‌ک ده‌گوترێت له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنیدا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا دانی به تاوانهکهیادا ناوه.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیویۆرک دوێنێ هه‌ینی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی ڕاگه‌یاند به‌رامبه‌ر به په‌خشکردنی دان پـیادانانهکهی، وه‌ک ده‌ڵێت سه‌کینه محه‌مه‌دی ئاشـتیانی بووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنیدا ئه‌و ئافره‌ته گوتوویه‌تی ده‌ستی هه‌بووه له کوشـتنی مێرده‌که‌یدا و هه‌روه‌ها دانیشی ناوه به زیناکردنهکهیدا، ئه‌مانه‌ش ئه‌و گوناهانهبوون که پـێشتر سه‌کینه محه‌مه‌دی نکوڵی لێکردبوو.
نادیه خه‌لیفه له ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕه‌خنه‌ی له ئێران گرتووه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و سزا بهربهریـیهی ڕه‌جمکردن.