Accessibility links

ئێران دەڵێت سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر خامەنەئی و زەریف مانای کۆتای هاتنی دیـپلۆماسیەتە


ئێران وتی بڕیاری ئەمەریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی و بەرپرسانی دیکەی باڵای ئێران بەتەواوەتی ڕێگای دیـپلۆماسییەتی لەنێوان تاران و واشنتندا داخست.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیارێکی واژۆکرد تیایدا سزا دەسەپێنێت بەسەر ڕابەری باڵای ئێران و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتەدا، ئەمەش لە هەنگاوێکدا کە پێشتر نەکراوە و مەبەست لێی فشار خستنە سەر ئێرانە دوای ئەوەی تاران هەفتەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی خستە خوارەوە.

واشنتن وتیشی لەم هەفتەیدا سزا دەسەپێنێت بەسەر وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریفیشدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوی وتی " سەپاندنی سزا بەسەر ڕابەری باڵای ئێران خامنەئی و ڕابەری سیاسیی ئێران زەریفدا داخستنێکی تەواوی ڕێگای دیبلۆماسیەتە."

سەرۆک ترامپ وتی ئەم سزایانە بەش بەش دێن لە چوارچێوەی وەڵامی ئەمەریکادا بۆ خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئەمەریکییەکە لەلایەن ئێرانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG