سوپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا ئەو فڕۆکە ئۆکرانییەی هەفتەی ڕابردوو لە نزیک تاران کەوتە خوارەوە بەسەر شوێنێکی هەستیاری سەربازیی سوپای پاسدارانی ئێراندا فڕیوە و بەبێ مەبەست خراوەتەوە خوارەوە و هەڵەیەکی مرۆیی بووە.
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی ئێران " زۆر بەداخەوەیە " بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە کە بەبێ مەبەست بووە.
وتی " کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بەداخەوەیە بۆ ئەم هەڵە کارەساتیە. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خێزانەکانی قوربانیان دەکەم."
ئەمەش دوای ئەوەی ئێران لە پێشدا نکۆڵی لەوە دەکرد کە دەستی هەبووبێت لە کەوتنە خوارەوەی ئەو فرۆکەیەدا کە بووە کوژرانی 176 کەس.
هەریەک لە ئەمەریکا و کەنەدا و بەڕیتانیا پێشتر ئاماژەیان بەوەدابوو کە بەڵگەیان هەیە لەسەر ئەوەی ئێران ئەو فڕۆکە ئۆکرانییەی خستۆتە خوارەوە و لەوانەشە بەبێ مەبەست بووبێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز