Accessibility links

ئێران دەڵێت بەرپرسە لە ئاسایشی تەنگەی هورموز


بەلەمێکی سەر بە هێزی دەریای ئێران ئاو دەکات بە کەشتیە سوتەمەنیەکەدا لە کەنداوی عومان تاوەکو بیکوژێنێتەوە

ئێران وتی بەرپرسە لە ئاسایشی تەنگەی هورموز و تۆمەتبارکردنی ئێران بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر دوو کەشتیەکەی کەنداوی عومان جێی نیگەرانییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوی وتی " ئێمە بەرپرسین لە پاراستنی ئاسایشی تەنگەکە و لە کەمترین کاتدا ستافی هەردوو کەشتیەکەمان ڕزگارکرد. تۆمەتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ بۆ ئێران جێی نیگەرانیە."

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا وتی ئێران بەرپرسیارە لە هێرشەکانی سەر دوو کەشتیەکەی کەنداوی عومان کە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی نرخی نەوت زیاد ببێت و ترسەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمەریکا سەرلەنوێ سەری هەڵدایەوە، بەڵام تاران بەتەواوەتی ئەوەی ڕەت کردەوە.

تا ئێستا نەزانراوە چی بەسەر دوو کەشتیەکەدا هات کە یەکێکیان فڕەنت ئاڵتێری نەرویجییە و ئەوی دیکەیان کوکوکا کاریدجسی ژاپۆنییە، هەردوو کەشتیەکە تەقینەوەیان تێدا ڕوویدا و ئەوەش ستافی کەشتیەکانی ناچار کرد لە ئاوی نێوان وڵاتانی کەنداو و ئێراندا کەشتیەکان جێبهێڵن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG