Accessibility links

ئێران دەڵێت تاران و ڕیاز گرنگی دەدەن بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی زیاتر


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسر کەنعانی دەڵێت گفتوگۆکانی نێوان ئێران و عەرەبستانی سعودیە " ئەرێنی " بوون، ئاماژەشی بەوەدا تاران و ڕیاز گرنگییان داوە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی زیاتر.

لە مانگی چواردا دەزگای هەواڵی نور نیوزی ئێران بڵاویکردەوە ئێران و سعودییە لە بەغدادی پایتەختی عێراق گفتوگۆکانی نێوانیان دەستپێکردۆتەوە.

هەر لە هەمان مانگدا سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا کازمی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کۆتایی گرژییە درێژخایەنەکانی نێوان ئێران و سعودیە نزیک بۆتەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا عێراق میوانداری پێنج خولی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و سعودیەی کردووە، ئامانج لە گفتوگۆکانیش ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێرانە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG