وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسڕ کەنعانی ڕایگەیاند پڕۆسەی ئازادکردنی زیندانییە ئەمەریکاییەکان لە تاران دوو مانگ دەخایەنێت.
کەنعانی وتی " کاتێکی دیاریکراو لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە ڕاگەیەندراوە، پڕۆسەکە بە لایەنی زۆرەوە دوو مانگی دەوێت."
لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا تاران و واشنتن گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی کە تێیدا پێنج هاووڵاتی ئەمەریکایی دەستبەسەرکراو لە ئێران ئازاد دەکرێن و لە بەرامبەریشدا 6 ملیار دۆلار لە سەرمایە سڕکراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور دەدرێتەوە بە ئێران.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز