Accessibility links

بەرپرسێکی ئێران دەڵێت چیتر باڵیۆزخانەکانی ئیسڕائیل پارێزراو نین


ڕاوێژکارێکی باڵای سەربازیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە هۆشداریدایە ئیسڕائیل و وتی هیچ کام لە باڵیۆزخانەکانی ئیسڕائیل چیتر پارێزراو نین، ئەمەش دوای هێرشە ئاسمانییەکەی هەفتەی ڕابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق کە بووە هۆی کوژرانی دوو جەنەڕاڵی باڵای ئێران، هێرشەکەش خراوەتە پاڵ ئیسڕائیل.

جەنەڕاڵ ڕەحیم سەفەڤی ڕاوێژکاری سەربازیی ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی ئاماژەی بەوەدا کە هێرشکردنە سەر نێردەیەکی دیبلۆماتی وەڵامێکی هاوشێوەی دەبێت. ئیسڕائیل ڕاستەوخۆ بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر دیمەشقی ڕانەگەیاندووە.

دەزگای هەواڵی نیمچە فەڕمی تەسنیمی ئێران لە زاری سەفەڤییەوە بڵاویکردەوە " هیچ کام لە باڵیۆزخانەکانی ڕژێمی ئیسڕائیل چیتر پارێزراو نین." سەفەڤی لە تاران لە ماوەی پرسەی ئەو جەنەڕاڵانەدا لێدوانیدا کە لە هێرشەکەدا کوژران.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو وتی ئیسڕائیل ئامادەیە بۆ هەر وەڵامێک. وتی " هەر کەسێک ئازارمان بدات یاخود پلانی هەبێت ئازارمان بدات، ئەوا وەڵاممان دەبێت و ئازارییان دەدەین."

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG