Accessibility links

ئێران: ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا دەکرێت بەمزووانە ڕووبدات


ڕۆژی دووشەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند دەکرێت بەمزووانە ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا ڕووبدات، ئەگەر ئەمەریکا نیازپاکی پیشان بدات، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی ڕابەری باڵای ئێران ئاماژەی دا بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ڕۆژئاوادا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسڕ کەنعانی وتی " سەبارەت بە پرسی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا... گفتوگۆکان لە ڕێی نێوەندگرەکانەوە بەردەوامن.. ئەگەر لایەنەکەی دیکە جددی بێت و نیازپاکی پیشان بدات، ئەمە دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕووبدات."

یەکێک لەو چەندین هاووڵاتییە ئەمەریکییانەی کە لە ئێران دەستبەسەرکراون سیامەک نامازییە، بازرگانێکە و هەڵگری ناسنامەی ئەمەریکی و ئێرانییە. لە ساڵی 2016 دا ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و هاریکارییکردن لەگەڵ حکومەتی ئەمەریکادا سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG