Accessibility links

دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت 40 بیانی بەهۆی تێوەگلانییانەوە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون


ئێران دەڵێت 40 هاووڵاتی بیانی بەهۆی بەشداریکردنیانەوە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون.

ئێران وتوویەتی " دوژمنە بیانییەکان " بەرپرسن لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی ئێران کە بەهۆی مەرگی ژینا ئەمینییەوە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاردا سەریانهەڵدا.

وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران مەسعود ستایشی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " تاوەکو ئێستا 40 هاوڵاتی بیانی بەهۆی تێوەگلانییانەوە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون." بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا ئەو کەسانەی دەستگیرکراون خەڵکی کوێن.

لە مانگی نۆدا تاران وتی 9 هاوڵاتی ئەوروپی بەهۆی تێوەگلانییانەوە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران لە دواین ڕاپۆرتیدا دەڵێت دەڵێت لەوەتای دەستپێکردنی ئەم شەپۆلی ناڕەزایەتییانە لە سەرانسەری ئێراندا زیاتر 416 کەس لە کۆی 22 ئوستانەکەی ئێراندا کوژراون کە 51 لەوانە منداڵن.

جگە لەمەش هەزاران کەس دەستگیرکراون و بێسەوشوێنن، بەشێکی زۆریش لە دەسگیرکراوەکان بریندارن و پێویستان بە چارەسەرکردنی دەستبەجێ هەیە.

ئێران وڵاتانی ڕۆژاوا بە دەستێوەردان لەم خۆپیشاندانانە تۆمەتبار دەکات و چەندین لە باڵیۆزەکانی وڵاتانی لە تاران بانگکردووە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین.



سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG